" حسێن ئەمیر عەبدوڵاهیان" یاریدەری تایبەتی سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران لە کارو باری نێو دەوڵەتی دۆێشەو لە بەرنامەی "نگاە" لە کەناڵی یەکی تەلەفەزیۆنی ئێران دا بە لێکدانەوەی دوایین گۆڕانکارییەکانی ناوچە و ڕۆڵی عەرەبستان ی سەعوودی ووتیشی : عەرەبستان چ بەر لە شۆرش چ دوای سەرکەوتنی شۆرش بەردەوام هەوڵی داوە کە ڕۆڵی یەکەم لە ناوچەکە دا بگێرێ و نوێنەرایەتی جیهانی عەرەب و ئیسلام بگرێتە دەست خۆی .
ئەوە لە حالێکدایە کە عەرەبستان هیچکات بۆ دەستڕاگەییشتن بەو ئامانجە شتێکی بۆ ئاراستە کردن نەبووە . ئەمیر عەبدوڵاهیان جەختیکرد : ئێران دوای شۆرش لە گۆڕەپانە جۆر بە جۆرەکان سەرکەوتن گەلێکی لە بوارەکانی بەرگری ، دێمۆکراسی ، ناڤۆکی و کەرتەکانی دیکە دەست خستووە کە بنە ماڵەی ئالی سەعوود لێی تێناگەن ، بۆیە لە پێوەندی خۆیان لەگەڵ ئێران دا مڵملانێیان هەڵبژاردووە .
ڕاوێژکاری تایبەتی سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران بە باسکردنی ئەوەی کە لە دەڤەری مەزهەبی باسی وەهابییەت مەسەلەیەکی ئەستەمە بۆ عەرەبستان ووتی : لە ساڵانی دوای سەرکەوتنی شۆرشی ئیسلامی سەعوودییەکان هەوڵیان داوە ڕەفتارێک پێو شۆین بگرن کە رکابەریی دوو وڵات بەرە و ڕووبوونەوە بەرن .
ئەمیر عەبدوڵڵاهیان ووتیشی : لە بێداری ئیسلامی بەشێک لە سیاسەتەکانی بێ متمانەیی لە نێوان عەرەبستان وئەمریکا بەدی هاتووە و سەعوودییەکان وریان تووشی چارە نووسی زەینولعابدین بن عەلی (دیکتاتۆری لەکار لابراوی تونیس) و حۆسنی مۆبارەک (دیکتاتۆری لەکار لادراوی میسر) نەبنەوە . جێگری پێشووی وەزیری دەرەوەی ئێران لە بارەی جم وجولی ئەمریکا و ڕەژیمی زایۆنی بۆ نانەوەی شەڕێکی نوێ لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین دا ووتیشی : لە ئارەزووەکانی ئەمریکا و ڕەژیمی زایۆنی ئەوەیە کە لە سێبەری گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە دوای سەرکووت کردنی ڕابوونی ئیسلامی بارودۆخێک بەدی بێنن کە ڕەژێمی زایۆنی دەستەڵاتی سەرتری ناوچەکە بێت و شەڕێک بەدی بێنێت کە ئەنجامەکەی لاوازی وڵاتە ئیسلامییەکان بێت ....
کۆتایی کورتە نامە/310
١١ ئەیلوول ٢٠١٦ - ١١:٥٧
News ID: 778288
یاریدەری تایبەتی سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران لە کار و باری نێو دەوڵەتی ووتی : بەو ڕەفتارانەی کە حاکمانی سەعوودی هەیانە ناتوانین بە داهاتووی ئەوان هیوادار بین .